بەیاننامەی هاوبه‌ش


2017-04-28 | ۱۳۹۶-۰۲-۰۸
komala,cpi

كۆمه‌ڵانی تێكۆشه‌ری خه‌ڵكی كوردستان!
كۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی ٢٩ ی بانه‌مه‌ڕی ئه‌مساڵ، هه‌ڵبژاردنی سه‌ڕۆك كۆمارییو شوراكانی شار و دێ و به‌ڕێوه‌ ده‌بات. ئه‌وه‌ی به‌ناوی هه‌ڵبژاردن له‌م ڕۆژه‌دا،له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئێسلامی ئێران به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، به‌ هیچ پێوه‌رێكی دیموكراتیك و ئه‌وڕۆیی ناتواندڕێت ناوی هه‌ڵبژاردنی ئازادی له‌سه‌ر بێت. له‌بارودۆخێكدا كه‌ حیزبه‌ سیاسیه‌كانی نه‌یاری رژیم قه‌ده‌غه‌ كراون، ڕاده‌ربرینی ئازاد له‌هه‌موو ئێران تاوانه‌و و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان له‌سه‌ره‌تاییترین مافی نه‌ته‌وایه‌تی و ئێنسانی خۆیان بێبه‌ش كراو‌ن،ئه‌م به‌ناو هه‌ڵبژاردنه‌ به‌ واتای بێ مافكردنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك له‌دیاریكردنی چاره‌نووسی خۆیانه‌و یه‌كێك له‌هۆكاره‌كانی دڕێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی كۆماری ئیسلامی ونیزامی سه‌ره‌ڕۆ و داپلۆسێنه‌ره‌ له‌ئێران.
به‌م بۆنه‌وه‌ داوا له‌ هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات ده‌كه‌ین وه‌كوو كاردانه‌وه‌ێكی لێبڕاوانه‌ به‌رانبه‌ر به‌م هه‌مووه‌ بێ مافییه‌،له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕۆژی ٢٩ بانه‌مه‌ڕدا به‌شداری نه‌كه‌ن. به‌به‌شداری نه‌كردنی خۆتان له‌م شانۆگه‌ریه‌په‌یامێكی روونله‌ئێراده‌ و یه‌كده‌نگی خۆتان به‌ڕانبه‌ر به‌ رژیمێك كه‌ مافه‌ ئینسانی و ڕه‌واكانی ئێوه‌ پێشیل ده‌كات، به‌جیهان ڕابگه‌یه‌نن.بایكۆتكردنی گشتگیری ئه‌و به‌ناو هه‌ڵبژاردنه‌ له‌هه‌مان كاتدا ڕێگاێكه‌ بۆ پێشگرتن له‌ داسه‌پاندنی هه‌ر چه‌شنه‌ فشار و سەرکوتێکبه‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردن.
داوا له‌ هه‌موو چالاكانی بواری خه‌باتی كۆمه‌ڵایه‌تی و مه‌ده‌نی، تێكۆشه‌رانی سیاسی، لایه‌ن و كه‌سایه‌تیه‌ سیاسیه‌كان ده‌كه‌ین كه‌له‌پێناوی به‌جێهێنانی ئه‌ركی ئازادیخوازانه‌ی خۆیان،هه‌ڵسوڕاوانه‌ به‌ده‌م ئه‌م بانگه‌وازه‌وه‌ بێن و ریزه‌كانی ئه‌م یه‌كده‌نگیه‌ به‌هێزتر بكه‌ن.
كۆمه‌ڵه‌(رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران)
حیزبی دیموكراتی كوردستان
كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكیشانی كوردستانی ئێران
حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران
كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكیشانی كوردستان
سازمانی خه‌باتی كوردستانی ئێران

٧ی بانه‌مه‌ڕی ١٣٩٦
٢٧ی ئاوریلی ٢٠١٧