ارسال

مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێی كرێكارانی ئه‌رگی كۆنی به‌م


2017-10-11 | ۱۳۹۶-۰۷-۱۹

مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی پڕۆژه‌ی نۆژنكردنه‌وه‌ی "ئه‌رگی كۆنی به‌م" كه‌ له‌ چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ره‌وه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ نه‌درانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان ده‌ستی پێكردبوو، هه‌روا به‌رده‌وامه‌.
نزیكه‌ی ١٢٠ كرێكاری ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ نه‌درانی بڕی سێ مانگ حه‌قده‌ست و باقی مه‌زایاكانیان بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام ده‌ستیان له‌ كار كێشایه‌وه‌ و له‌ به‌رامبه‌ر ده‌رگای چوونه‌ژوره‌وی پایگای ئه‌رگی به‌م كۆبوونه‌وه‌. به‌ وته‌ی كرێكاران، جگه‌ له‌ دواخرانی سێ تا چوار مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایایان له‌ لایه‌ن ڕێكخراوی میراتی فه‌رهه‌نگی وڵات، یه‌كێك له‌ برچاوترین كێشه‌ی كرێكاران، ڕه‌وتێكه‌‌ كه‌ ڕێكخراوی میرات فه‌رهه‌نگی به‌مه‌به‌ستی دانی حه‌قده‌ستی كرێكارانی پڕۆژه‌ی عۆمرانیی گرتوویه‌ته‌ پێش. به‌ وته‌ی ئه‌م كرێكارانه‌، ڕێكخراوی میراتی فه‌رهه‌نگی، بوودجه‌یه‌كی دیاریكراوی بۆ چاكسازی و نۆژنكردنه‌وه‌ی بینا فه‌رهه‌نگییه‌كانی وه‌ك ئه‌رگی به‌م له‌به‌رچاو نه‌گرتووه‌ و هه‌ربۆیه‌، هه‌موو مانگێك‌ پایگای میراتی فه‌رهه‌نگی بۆ دابین كردنی بووددجه‌ بۆ نۆژنكردنه‌وه‌ی ئه‌و پڕۆژانه‌ی كه‌ خه‌ریكی چاكسازین، تووشی كێشه‌ ده‌بێت.

دوایین هه‌واڵه‌كان