ارسال

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی مه‌عده‌نی به‌ردی خه‌ڵۆزی ئاق ده‌ربه‌ند


2017-10-12 | ۱۳۹۶-۰۷-۲۰

كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی مه‌عده‌نی به‌ردی خه‌ڵۆزی ئاق ده‌ربه‌ند له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ نه‌درانی چه‌ندین مانگ حه‌قده‌ست و حه‌قی بیمه‌كانیان له‌ به‌رامبه‌ر ئوستانداری خۆراسانی ڕه‌زه‌وی ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.
ئه‌م كرێكارانه‌ له‌ به‌رامبه‌ر نووسینگه‌ی ناوه‌ندی ئاستانی قودسی ره‌زه‌وی له‌ مه‌شهه‌د كه‌ ٣٠ له‌سه‌د سه‌هامی مه‌عده‌نی ئاق ده‌ربه‌ندی له‌ ئێختیار دایه‌‌، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردووه‌. به‌ وته‌ی ناڕازییان، له‌ چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه‌ كه‌ ئه‌م مه‌عده‌نه‌ له‌گه‌ڵ‌ كێشه‌ به‌ره‌وڕوو بووه‌ته‌وه‌، حه‌قده‌ستی كرێكارانیش دوا ده‌خرێت و ٦ مانگه‌ حه‌قی بیمه‌كانیشیان واریز نه‌كراوه‌. مه‌عه‌ده‌نی ئاق ده‌ربه‌ند له‌ به‌شی ناوه‌ندی مه‌رزدارانی شارستانی سه‌ره‌خس دایه‌. ٧٠ له‌سه‌دی ئه‌م مه‌عده‌نه‌ له‌ ئێختیار به‌شی خسووسی دایه‌ و ٣٠ له‌سه‌دیشی سه‌ربه‌ ئاستانی قودسی ره‌زه‌ویه‌.

دوایین هه‌واڵه‌كان