ارسال

درێژه‌ی به‌رگرتن له‌ ناردنی ڕه‌زا شه‌هابی بۆ نه‌خۆشخانه‌ له‌ لایه‌ن به‌رپرسانی زیندان


2017-10-12 | ۱۳۹۶-۰۷-۲۰

له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی دوو هه‌فته‌ له‌ كۆتایی مانگرتن له‌ خواردنی ٥٠ ڕۆژه‌ی ڕه‌زا شه‌هابی و له‌ حاڵێكدا كه‌ بارودۆخی جه‌سته‌یی ناوبراو ڕوو به‌ خراپ بوون ده‌چێت، هێشتا هیچ هه‌وڵێك بۆ ئازاد كرانی یاخود چاره‌سه‌ر كردنی ناوبراو ئه‌نجام نه‌دراوه‌.
ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌م هه‌ڵسووڕاوه‌ كرێكارییه‌ له‌ ئێشی مه‌عیده‌ ئازار ده‌كێشێت، به‌م حاڵه‌شه‌وه‌ هه‌تا ئێستا بۆ نه‌خۆشخانه‌ نه‌گوازراوه‌ته‌وه‌. ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ ناوبراو له‌ ئازاری زۆری مه‌عیده‌، ماسینی ده‌موچاوی، ئازار له‌ مل و پشت و بێ حسی زۆر ڕه‌نج ده‌كێشێت و به‌ پێی ڕاگه‌یاندنی پزیشكی قانونی ده‌بوایه‌ چه‌ند هه‌فته‌ پێش به‌ شێوه‌ی خێرا بگوازرایه‌ته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ و به‌سته‌ری بكرایه‌ت. به‌ پێی وته‌ی ڕه‌زا شه‌هابی، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٨ی مانگی ڕه‌زبه‌ر مه‌ئمورانی زیندان به‌ نیاز بوون كه‌ به‌ ده‌ستبه‌ند و پابه‌نده‌وه‌، ناوبراو به‌ مه‌به‌ستی ئه‌نجامی "ئێم ئاڕ ئای" بگوازنه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تیی و دژایه‌تی ناوبراو به‌ره‌وڕوو بوونه‌ته‌وه‌. دادستانی تاران كه‌ ئاگاداره‌ ڕه‌زا شه‌هابی له‌ چوون بۆ نه‌خۆشخانه‌ به‌ ده‌ستبه‌نده‌وه‌ دژایه‌تی ده‌كات، بڕیار ده‌دات تا ده‌ستبه‌ندی لێ بده‌ن كه‌ ئه‌م كاره‌ له‌گه‌ڵ دژایه‌تی ڕه‌زا شه‌هابی به‌ره‌وڕوو بووه‌ته‌وه‌.

دوایین هه‌واڵه‌كان