ارسال

كۆبوونه‌وه‌ی سه‌دان كه‌س له‌ سپۆرده‌گوزارانی ناڕازیی له‌ ئه‌هواز


2017-10-12 | ۱۳۹۶-۰۷-۲۰

سه‌دان كه‌س له‌ سپۆرده‌گوزارانی دامه‌زراوه‌ی دارایی ئارمان له‌ ئه‌هواز له‌ڕێی به‌ده‌سته‌وه‌ گرتنی چه‌ندین پلاكارد ‌كۆبوونه‌وه‌ و ڕێپێوانیان كرد.
ناڕازییان شه‌وی چوارشه‌ممه‌ ١٩ی مانگی ڕه‌زبه‌ر له‌ به‌رامبه‌ر ئوستانداری خوزستان كۆبوونه‌وه‌ و خوازیار كۆتایی هێنان به‌ گه‌نده‌ڵی و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ زیانه‌كان بوون. ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ سپۆرده‌گوزارانی دامه‌زراوه‌ی ئارمان له‌ ئوستانه‌كانی لۆڕستان و تارانیش چوون بۆ خوزستان و به‌ ناڕازییانی خوزستانیه‌وه‌ كه‌ زۆرترین سه‌همیان له‌م دامه‌زراوه‌ هه‌یه‌، په‌یوه‌ست بوون.

دوایین هه‌واڵه‌كان