ارسال

گیان له‌ده‌ستدان و بریندار بوونی سێ كرێكار به‌ هۆی ئاگر كه‌وتنه‌وه‌


2017-10-12 | ۱۳۹۶-۰۷-۲۰

به‌ هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ كارخانه‌ی جه‌هان تۆرمز له‌ شه‌هره‌كی سه‌نعه‌تی ڕاوه‌ندی كاشان، كرێكارێك گیانی له‌ده‌ستدا و دوو كرێكاری دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌ڕێوه‌به‌ری ڕه‌وابت عمومی ڕێكخراوی ئاته‌ش نشانی و خزمه‌تگوزاری ئیمه‌نی شاره‌داری كاشان وێڕای ڕاگه‌یاندنی ئه‌م هه‌واڵه‌ وتی، ئه‌م ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ شیركه‌تی جه‌هان تۆرمز له‌ شه‌هره‌كی سه‌نعه‌تی ڕاوه‌ندی كاشان ڕوویداوه‌ و بووه‌ته‌ هۆی گیان له‌ده‌ستدانی كرێكارێك و بریندار بوونی دوو كرێكاری ئه‌م یه‌كه‌ سه‌نعه‌تییه‌. دوو كرێكاره‌ برینداره‌كه‌ به‌ هۆی قوڵ بوونی برینه‌كانیان له‌ نه‌خۆشانه‌ به‌سته‌ری كراون.

دوایین هه‌واڵه‌كان