ارسال

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئێعتیاد به‌ مه‌وادی مۆخه‌دێر له‌ نێو خوێندكارانی ده‌بیرستانی


2017-10-12 | ۱۳۹۶-۰۷-۲۰

ستادی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ مه‌وادی مۆخه‌دێر وێڕای ئاماژه‌ به‌ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئێعتیاد له‌ نێو خوێندكاران، ڕایگه‌یاند دوو و یه‌ك ده‌هۆمی له‌سه‌د له‌ خوێندكارانی ده‌بیرستان مۆعتاد بوون.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ و ئاموزشی ستادی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ مه‌وادی مۆخه‌دێری ئێران هه‌روه‌ها وتی كه‌ به‌ پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان، خوێندكارانی مۆعتاد زۆرتر مه‌وادی ڕه‌وان گه‌ردان، مه‌وادی مۆخه‌دێری گوڵ، حه‌شیش و كریستاڵ به‌كار دێنن. به‌ وته‌ی ئه‌م كارگێڕه‌ی ڕژیم، ٥ له‌سه‌دی خوێندكاران كه‌ دایك و باوكی مۆعتادیان هه‌یه‌، تووشی به‌كار هێنانی مه‌وادی مۆخه‌دێر هاتوون. به‌كار هێنانی مه‌وادی مۆخه‌دێر زۆرتر له‌ نێوان خوێندكارانی كوڕ و له‌ دوو ده‌سته‌ی ته‌مه‌نی سه‌رووی ١٥ ساڵدا زۆرتره‌.

دوایین هه‌واڵه‌كان