ارسال

درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی ده‌ركراوی شوێنه‌كانی سوته‌مه‌نی ئه‌هواز


2017-11-13| ۱۳۹۶-۰۸-۲۲

كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی ده‌ركراوی شوێنه‌كانی سوته‌مه‌نی ئه‌هواز بۆ ٤مین جار له‌م مانگه‌دا له‌ به‌رامبه‌ر ئوستانداری خوزستان كۆبوونه‌وه‌ و له‌ ئاست ده‌ركران و بێكار بوونیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
ئه‌م كارمه‌ندانه‌ كه‌ به‌ دوای سێپردرانی شوێنه‌كانی سوته‌مه‌نی به‌ به‌شی خسوسی بێكار بوون، زۆر جار به‌ داواكاری‌ گه‌ڕاندنه‌وه بۆ سه‌ر كاره‌كانیان، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی به‌ڕێوه‌بردووه‌. ناڕازییان ده‌ڵێن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه‌ هه‌ر كام له‌ كرێكاران ١٠ تا ١٨ ساڵ پێشینه‌ی كاریان هه‌یه‌ له‌ سه‌ر كار ده‌ركراون و سه‌ردانه‌ یه‌ك له‌ دوا یه‌كه‌كانیان بۆ شیركه‌تی میللی فه‌راوه‌رده‌ نه‌وتیه‌كان و ناوه‌نده‌ باڵاكان له‌وانه‌ ئوستانداریش، هه‌تا ئێستا ئاكامێكی نه‌بووه‌.

دوایین هه‌واڵه‌كان