ارسال

مانگرتن و كربوونه‌وه‌ی كرێكارانی مه‌عده‌نی به‌ردی خه‌ڵوزی زه‌ره‌ند و كوهبه‌نان


2017-11-14| ۱۳۹۶-۰۸-۲۳

سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٢ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كرێكارانی مه‌عده‌نی به‌ردی خه‌ڵوزی شاره‌كانی "زه‌ره‌ند و كوهبه‌نان" له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ سێپردرانی ئه‌م مه‌عده‌نه‌ به‌ به‌شی خسووسی ده‌ستیان له‌ كار كێشایه‌وه‌ و له‌ به‌رامبه‌ر ئوستانداری كه‌رمان ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.
كرێكاران وێڕای دژایه‌تیی به‌ سێپردرانی ئه‌م مه‌عده‌نه‌ به‌ په‌یمانكار ڕایانگه‌یاند، ئه‌گه‌ر وه‌ڵامێك به‌ داواكاریه‌كانمان نه‌ده‌نه‌وه‌، درێژه‌ به‌ كۆبوونه‌وه‌ ده‌ده‌ین. له‌ هه‌مان كاتدا كرێكارانی مه‌عده‌نی به‌ردی خه‌ڵوزی ئه‌سلی و هێشونی، ده‌ستیان له‌ كار كێشایه‌وه‌ و له‌ به‌رامبه‌ر ئوستانداری كرمان ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌. به‌ وته‌ی ئه‌م كرێكارانه‌، كاربه‌ده‌ستان به‌نیازن ئه‌م مه‌عده‌نانه‌‌ بسپێرن به‌ به‌شی خسووسی و په‌یمانكار. كرێكاران خوازیاری پێشگرتن به‌ سێپردرانی ئه‌م مه‌عده‌نانه‌‌ به‌ په‌یمانكار بوون و ڕایانگه‌یاند، هه‌تا گه‌یشتن به‌ ویست و داواكاریه‌كانیان نا‌گه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر كاره‌كانیان.

دوایین هه‌واڵه‌كان