ارسال

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی شیركه‌تی به‌رقی ناوچه‌ی خوزستان


2017-11-14| ۱۳۹۶-۰۸-۲۳

زیاد له‌ ١٠ ڕۆژه‌ كه‌ كرێكارانی شیركه‌تی به‌رقی ناوچه‌ی خوزستان له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ بیلاتكلیفیان و گوزه‌رانی ژیانیان، له‌ به‌رامبه‌ر بینای نیوه‌كاره‌ی شیركه‌تی به‌رقی ئه‌م ناوچه‌یه‌، ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.
به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، كرێكارانی ناڕازیی كه‌ ژماره‌یان ده‌گاته‌ ٣٢ كه‌س، خوازیاری درانی بڕی ٥ مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایا و به‌ستنی قه‌راردادی دائێمی له‌گه‌ڵ ئه‌م شیركه‌ته‌ن‌. كرێكارانی ناڕازیی وێڕای ئاماژه‌ به‌ نه‌درانی ئیزافه‌كاری، جێژنانه‌ و سه‌نه‌واتی ساڵی ٩٥یان ده‌ڵێن، نزیكه‌ی ١٠ ڕۆژه‌ كه‌ له‌ ڕێگه‌ی كۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر بینای شیركه‌تی به‌رقی ناوچه‌ی خوزستان خوازیاری پێڕاگه‌یشتن به‌ حه‌قده‌سته‌كانیانن، به‌ڵام هه‌تا ئێستا وڵامێكیان پێیان نه‌دراوه‌ته‌وه‌‌. ناڕازییان وێڕای ئه‌وه‌یكه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركرانیان لێكراوه‌، وه‌بیردێنه‌وه‌ كه‌ هه‌رچه‌ند نایانهه‌وێت بێكار بن، به‌ڵام به‌ باشتری ده‌زانن كه‌ حه‌قده‌سته‌كانیان وه‌ربگرن پاشان ئێخراج بكرێن.

دوایین هه‌واڵه‌كان