ارسال

كۆبوونه‌وه‌ی زه‌ره‌رمه‌ندانی دامه‌زراوه‌ی كاسپییه‌ن


2017-04-20 | ۱۳۹۶-۰۱-۳۱

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٣١ی مانگی خاكه‌لێوه‌، ژوماره‌یه‌كی زۆر له‌ زه‌ره‌رمه‌ندانی دامه‌زراوه‌ی كاسپییه‌ن، بۆ چه‌نده‌مین جاری به‌رده‌وام له‌ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ی ڕابردوودا له‌ به‌رامبه‌ر بانكی ناوه‌ندی ڕژیم له‌ تاران كۆبوونه‌وه‌.
ناڕازییان له‌ به‌رامبه‌ر بینای بانكی ناوه‌ندی له‌ "میرداماد"ی تاران به‌ وتنه‌وه‌ی چه‌ندین درووشمی وه‌ك، "پووڵه‌كانی خه‌ڵك بگه‌ڕێنه‌وه‌"، خوازیاری یه‌كلاكردنه‌وه‌ی لێبڕاوانه‌ی بانكی ناوه‌ندی وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ریی نیزامی پووڵی و بانكی به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م قه‌یرانه‌ و هه‌روه‌ها نه‌بوونی مودیرییه‌تی چه‌ند مانگه‌ له‌م دامه‌زراوه‌یه‌ بوون. ناڕازییان له‌ كاته‌ جۆراوجۆره‌كانی ڕاگه‌یه‌ندراو له‌ لایه‌ن بانكی ناوه‌ندیی به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی كاسپییه‌ن ناڕازیین و له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه‌ ئه‌م كاتانه‌ له‌ ڕاستیدا دانی زه‌مانه‌ له‌ سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌ ده‌وڵه‌ت. شایانی باسه‌، له‌ ئه‌نجامی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ به‌رپرسانی بانكی ناوه‌ندی به‌ڵێنی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌وگرفته‌كان هه‌تا مانگی جۆزه‌ردان و یه‌كلابوونه‌وه‌ی بارودۆخی ته‌عاوه‌نییه‌كانی تێوه‌گڵاو له‌م دامه‌زراوه‌یه‌ هه‌تا ڕۆژی ٣٠ی مانگی خاكه‌لێوه‌ به‌ خه‌ڵك داوه‌.

دوایین هه‌واڵه‌كان