ارسال

گیان له‌ده‌ستدان و برینداربوونی ٣٠ هاوڵاتیی به‌ ڕووداوی هاتووچۆ


2017-04-20 | ۱۳۹۶-۰۱-۳۱

له‌ ئه‌نجامی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێلێك له‌ مێحوه‌ری "سه‌بزه‌وار ـــ شاهروود" لانیكه‌م ٣٠ هاوڵاتیی گیانیان له‌ده‌ستدا و بریندار بوون.
به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، له‌م ڕووداوه‌دا ئۆتۆبووسێك كه‌ له‌ سه‌به‌زه‌واره‌وه‌ به‌ره‌و شاهروود ده‌ڕۆیشت، به‌هۆی ستانداردنه‌بوونی ئه‌م جادده‌یه‌، وه‌رگه‌ڕا و به‌هۆیه‌وه‌ لانیكه‌م ١١ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ١٩ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون. شایانی باسه‌ وڵاتی ئێران به‌ ٨٠٠ هه‌زار ڕووداوی هاتووچۆ له‌ ساڵدا، له‌ ڕێزی مه‌رگهێنه‌رترین وڵاته‌كانی جیهانه‌ له‌ بواری ڕووداوی هاتووچۆوه‌.

دوایین هه‌واڵه‌كان