ارسال

ئێعدامی به‌ندكراوێك له‌ زیندانی برووجێرد


2017-04-20 | ۱۳۹۶-۰۱-۳۱

به‌ پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی هێرانا، سه‌رله‌به‌یانیی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ به‌ندكراوێك به‌ تۆمه‌تی "قه‌تڵ" له‌ زیندانی برووجێرد له‌سێداره‌ درا.
به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوكان، "مه‌حموود تۆرابی" ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر به‌مه‌به‌ستی ئیجرای حوكمی ئێعدام ڕاپێچی سلووله‌ ئینفڕادییه‌كانی ئه‌م زیندانه‌ كرابوو. ناوبراو له‌ ٨ ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه‌ به‌ تۆمه‌تی "قه‌تڵ" له‌ زیندانی ڕاگیراوه‌. شایانی باسه‌ له‌ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا به‌ندكراوێك له‌ زیندانی به‌نده‌رعه‌باس، دوو به‌ندكراو له‌ زیندانی ته‌ورێز، به‌ندكراوێك له‌ زیندانی عادڵ ئابادی شیراز و لانیكه‌م ٨ به‌ندكراوی دیكه‌ له‌ زیندانی ڕه‌جایی شاری كه‌ره‌ج به‌ تۆمه‌تی "قه‌تڵ" ئێعدام كراون. به‌ پێی ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی ڕێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی، كۆماری ئیسلامیی به‌ پێی سه‌رانه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ و ڕێژه‌ی ئێعدامه‌كان، پله‌ی یه‌كه‌می ئێعدامه‌كانی له‌جیهاندا هه‌یه‌.

دوایین هه‌واڵه‌كان