ارسال

ده‌ركرانی كرێكارانی ناڕازیی كارخانه‌ی ماشین سازیی مۆدیران خۆدرۆ


2017-04-21 | ۱۳۹۶-۰۲-۰۱

كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی ناڕازیی كارخانه‌ی ماشین سازیی "مۆدیران خۆدرۆ" هه‌ڵكه‌وتوو له‌ ناوچه‌ی تایبه‌تی ئابووری "ئه‌رگ"ی نۆی به‌م، له‌سه‌ر كار ده‌ركران.
ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن، ئه‌م ده‌ركردنانه‌‌ به‌ دوای كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی ٢٠ی مانگی خاكه‌لێوه‌ی‌ ئه‌م كرێكارانه‌ كه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ بارۆدوخی پیشه‌یی و كه‌م بوونی هه‌قده‌سته‌كانیان به‌ڕێوه‌چوو بوو، هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌. كرێكارانی خۆدرۆ سازیی "مۆدیران خۆدرۆ" ده‌ڵێن، سه‌ره‌ڕای ١٢ سه‌عات كار كردن له‌م شیركه‌ته‌، له‌ كه‌مته‌رین ئیمكانات و هه‌قده‌ست و مه‌زایا، بێبه‌ش بوون و له‌ ڕۆژانی ته‌عتیلاتی ڕه‌سمیشدا ناچار بوون كار بكه‌ن.

دوایین هه‌واڵه‌كان