ارسال

گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی دوو كرێكاری بیناسازیی له‌ ئه‌راك


2017-04-21 | ۱۳۹۶-۰۲-۰۱

دوانیوه‌ڕۆی پێنجشه‌ممه‌ ٣١ی مانگی خاكه‌لێوه‌، ٢ كرێكاری بیناسازیی به‌دوای به‌ربوونه‌وه‌ له‌ باڵابه‌رێك له‌ بینایه‌كی نیوه‌كاره‌ له‌شاری ئه‌راك گیانیان له‌ده‌ستدا و برینداربوون.
هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ڕێكخراوی ئاگركوژێنه‌وه‌ و خزمه‌تگوزاری ئیمه‌نی شاره‌داریی ئه‌راك ڕایانگه‌یاند، كرێكارێكی بیناسازیی له‌ شه‌قامی "شه‌ریعتی" به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌ له‌ نهۆمی دووی بینایه‌كی نیوه‌كاره‌، گیانی له‌ده‌ستدا و هه‌روه‌ها كرێكارێكی دیكه‌ش برینداربوو. هه‌واڵنێریی ته‌سنیم ڕۆژی هه‌ینی له‌ ڕاپۆرتێكیدا ڕایگه‌یاند، ڕووداوی كار له‌ له‌ ده‌وڵه‌تی یازده‌هه‌مدا زۆر زیاتر بووه‌. به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، چاودێری نه‌كردنی شوێنی كار و سه‌رنج نه‌دان به‌ ڕووداوه‌كان له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی كاره‌وه‌ بووه‌ته‌هۆی ئه‌وه‌یكه‌ ده‌وڵه‌تی "ڕووحانی" له‌بواری ڕووداوی كاردا ڕێكۆردار بێت. هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه‌، له‌ ئێران لانیكه‌م ساڵانه‌ هه‌زار و ٤٠٠ كه‌س به‌هۆی ڕووداوی شوێنی كار گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و ئاماری مه‌رگ و میره‌كان به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كانی سه‌رچاوه‌گرتوو له‌ كار، شه‌ش هێنده‌ی ئه‌م ڕێژه‌یه‌یه‌.

دوایین هه‌واڵه‌كان