ارسال

قوورسبوونه‌وه‌ی فه‌زای ئه‌منییه‌تی شاری تاران له‌سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری


2017-04-21 | ۱۳۹۶-۰۲-۰۱

هاوكات له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی سه‌ڵاحییه‌تی پاڵێوراوه‌كانی سه‌رۆك كۆماری ڕژیم و ده‌ستپێكی ته‌بلیغاتی هه‌ڵبژاردن، هێزه‌كانی پۆلیس له‌ شوێنه‌ جۆراوجۆره‌كانی ئه‌مشاره‌ جێگیربووه‌ و فه‌زای ئه‌مشاره‌ی ئه‌منییه‌تی كردووه‌.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێرییه‌كانی ناوخۆ، له‌ یه‌كه‌م سه‌عاته‌كانی ڕاگه‌یاندنی سه‌ڵاحییه‌تی پاڵێوراوه‌كانی سه‌رۆك كۆماری له‌ لایه‌ن شوڕای نیگهه‌بانه‌وه‌، پۆلیسی تاران له‌ زۆربه‌ی مه‌یدانه‌كانی سه‌ره‌كیی و شه‌قامه‌كانی ئه‌مشاره‌ جێگیر بووه‌. هه‌واڵنێریی ته‌سنیم و ئیسنا له‌ ڕاپۆرتێكیاندا ڕایانگه‌یاند كه‌ هه‌تا كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كان، هێزه‌كانی پۆلیس خراونه‌ته‌ ئاماده‌ باشییه‌وه‌. شوڕای نیگهبان سه‌ڵاحییه‌تی "ئێسحاق جه‌هانگیریی"، "حه‌سه‌ن ڕووحانی"، "ئیبراهیم ڕه‌ئیسی"، "محه‌ممه‌د باقر قالیباف"، "مسته‌فا میرسه‌لیم" و "مسته‌فا هاشمی ته‌با"ی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری ته‌ئید كردووه‌ و هاوكات "مه‌حموود ئه‌حمه‌دی نیژاد" و "حه‌مید به‌قایی" ڕه‌دی سه‌ڵاحییه‌ت كردووه‌. هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری له‌ به‌رواری ٢٩ی مانگی گوڵانی ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

دوایین هه‌واڵه‌كان