ارسال

هێرشی مه‌ئموورانی سپا بۆ سه‌ر ناوچه‌ی مه‌لاشییه‌ له‌ ئه‌هواز


2017-05-18 | ۱۳۹۶-۰۲-۲۸

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌، هێزه‌كانی ئیتلاعات و ئه‌منیه‌تیی سپا له‌ ئه‌هواز، ڕێگاكانی چونه‌ده‌ره‌و و چوونه‌ ناوه‌وه‌ی ناوچه‌ی مه‌لاشیه‌یان له‌ ده‌ورووبه‌ری ڕۆژئاوای شاری ئه‌هواز گه‌مارۆدا و هێرشیان كرده‌ سه‌ر چه‌ند خانوو له‌ شه‌قامی ١٦ی مه‌لاشییه‌.
ده‌وترێت ئه‌م هێرشه‌ له‌ كاردانه‌وه‌ به‌ هێرشی كه‌سانی چه‌كداری نه‌ناسراو بۆ سه‌ر بنكه‌یه‌كی پۆلیس له‌ ئه‌هواز له‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ و كوژرانی دوو كه‌س له‌ مه‌ئموورانی هێزی ئینتزامی، ئه‌نجام دراوه‌. كاربه‌ده‌ستانی ڕژیم به‌ بیانووی ده‌ست تێدا بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه‌ له‌ هێرش بۆ سه‌ر بنكه‌ی پۆلیس، هێرشیان كرده‌ سه‌ر ئه‌م گه‌ڕه‌كه‌ و دوای تێكهه‌ڵچوونێكی قورس له‌ گه‌ڵ خه‌ڵكی ئه‌م ئاواییه‌، لاوێكی ٢٩ ساڵه‌ی به‌ ناوی "عه‌دنان حه‌ردانی" له‌ لایه‌ن مه‌ئمورانه‌وه‌ كوژرا و ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش ده‌ستبه‌سه‌ر كران.

دوایین هه‌واڵه‌كان