ارسال

دوایین زانیاریی له‌سه‌ر شانۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ شاری تاران


2017-05-19 | ۱۳۹۶-۰۲-۲۹

دوایین ڕاپۆرتی گه‌یشتوو له‌ شاری تاران باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ شانۆ به‌ناو هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری و شوڕاكانی ڕژیم له‌ لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه‌ هیچ سه‌رنجێكی پێنه‌دراوه‌ و خه‌ڵك له‌ئاست ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه‌ كه‌مته‌رخه‌مه‌ن.
به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، له‌ شێونه‌كانی ده‌نگدان ١٠ تا ١٥ كه‌س حوزووریان هه‌یه‌، شوێنه‌كانی ده‌نگدان له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی وه‌ك "پاسگای نێعمه‌ت ئاباد، زه‌مزه‌م، ڕاه ئاهه‌ن، جه‌وادییه‌، خه‌زانه‌ی شوماره‌ ٢، عه‌لی ئاباد، خانی ئاباد، عه‌بدۆل ئاباد، شاد ئاباد، نازی ئاباد، ترمیناڵی جنووب، شووش، ده‌وڵه‌ت ئاباد و شه‌هر ڕه‌ێ"یش هه‌روا چۆڵه‌ و نیشان ده‌دات كه‌ خه‌ڵكی گه‌ڕه‌كه‌ هه‌ژارنشینه‌كانیش فریوی به‌ڵێن و ته‌بلیغاتی هه‌ڵبژاردنه‌كانیان نه‌خواردووه‌. به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو له‌ شاری تاران، شانۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی به‌ناو سه‌رۆك كۆماریی و شوڕاكانی ڕژیم له‌مشاره‌ له‌گه‌ڵ سه‌رنج نه‌دان و به‌شداریی كه‌می خه‌ڵك به‌ره‌ڕوو بووه‌ته‌وه‌. به‌ پێی ئه‌م هه‌واڵه‌، ڕێژه‌ی به‌شداریی كردنی خه‌ڵك به‌جۆرێكه‌ كه‌ شوێنه‌كانی ده‌نگدان زۆر چۆڵن. ڕژیم به‌مه‌به‌ستی قه‌ره‌باڵغ كردنی شوێنه‌كانی ده‌نگدان، سندووقه‌كانی ده‌نگدانی كه‌متر كردووه‌ته‌وه‌.

دوایین هه‌واڵه‌كان