ارسال

به‌شداریی نه‌كردنی خه‌ڵكی مازه‌نده‌ران و گیلان له‌ شانۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕژیم


2017-05-19 | ۱۳۹۶-۰۲-۲۹

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو له‌ شاره‌كانی مازه‌نده‌ران و گیلان، خه‌ڵكی ئه‌م شارانه‌ش ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان به‌ به‌شداریی نه‌كردنی به‌ربڵاو له‌ شانۆی به‌ناو هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری و شوڕاكان نیشان دا.
به‌ پێی ئه‌م هه‌واڵه‌، زۆربه‌ی شوێنه‌كانی ده‌نگدان له‌ شاره‌كانی گیلان و مازه‌نده‌ران چۆڵ بوون كه‌ ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خه‌ڵك له‌مشارانه‌ زۆر به‌ كه‌می به‌شدارییان كردووه‌. شایانی باسه‌ كه‌ شانۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕژیم، ئه‌مساڵ له‌ چوارچێوه‌یه‌كی به‌ربڵاوتر له‌ لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه‌ بایكۆت كراوه‌.

دوایین هه‌واڵه‌كان