ارسال

پشتڕاست كردنه‌وه‌ی ته‌زویری به‌ربڵاو له‌ شوێنه‌كانی ده‌نگدان له‌ لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی ڕژیم


2017-05-19 | ۱۳۹۶-۰۲-۲۹

ڕه‌ئیسی گشتیی دادگوسته‌ری پارێزگای فارس باسی له‌ ده‌ستنیشان كردنی ٨ به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای ئیجڕایی و ٣ فه‌رماندار به‌هۆی ته‌زویر له‌ ده‌نگه‌كان له‌م پارێزگایه‌ كرد.
ئه‌م كاربه‌ده‌سته‌ قه‌زاییه‌، چالاكیی نایاسایی له‌ ڕه‌وتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی به‌ هۆكاری سه‌رپێچی ئه‌م كه‌سانه‌ ڕاگه‌یاند. ناوبراو هه‌روه‌ها باسی له‌ ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ٨٩ كه‌س له‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌م پارێزگایه‌ كرد. به‌ وته‌ی ڕه‌ئیسی گشتیی دادگوسته‌ری پارێزگای فارس، ٥١ په‌روه‌نده‌ له‌ پێوه‌ند له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ فارس كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ پێوه‌ند له‌گه‌ڵ ئه‌م په‌روه‌ندانه‌، ٨٩ كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌، "غوڵام حوسێن ئیسماعیلی"، ڕه‌ئیسی دادگوسته‌ری پارێزگای تاران، وتوویه‌تی كه‌ ١٠٠ كه‌س به‌هۆی ته‌زویر له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. ناوبراو دانی به‌وه‌ داناوه‌ كه‌ له‌ شوێنه‌كانی ده‌ورووبه‌ری پارێزگای تاران ته‌زویری زۆر كراوه‌ به‌ جۆرێك كه‌ چه‌ندین حاڵه‌تی كڕین و فڕۆشتنی ده‌نگه‌كان له‌ شوێنه‌كانی ده‌نگدان ڕاپۆرت دراوه‌.

دوایین هه‌واڵه‌كان