ارسال

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ده‌یان كچ و كوڕی لاو له‌ میوانییه‌كی شوانه‌ له‌ مه‌شهه‌د


2017-05-19 | ۱۳۹۶-۰۲-۲۹

جێگری دادستانی مه‌شهه‌د، باسی له‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی ٢٨ كوڕ و ٣٥ كچ له‌ میوانییه‌كی شه‌وانه‌ له‌مشاره‌ كرد.
به‌وته‌ی ئه‌م كارگێڕه‌ی ڕژیم، لانیكه‌م ١٠ ئێكیپ به‌مه‌به‌ستی هێرش بۆ سه‌ر ئه‌م میوانییه‌ و ده‌ستبه‌سه‌ركرانی به‌شداربووان نێردرابوون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ له‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا ده‌ستبه‌سه‌ركرانی لاوان له‌ میوانییه‌ شوانه‌كان په‌ره‌یسه‌ندووه‌ و له‌ شار و دێهاته جۆراوجۆره‌كان به‌ ده‌یان كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. ده‌ستبه‌سه‌ركرانی هاوڵاتییان له‌ میوانییه‌كان چه‌ندین ساڵه‌ بووه‌ته‌ ڕه‌وتێكی ئاسایی له‌ كۆماری ئیسلامیی.

دوایین هه‌واڵه‌كان