ارسال

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی په‌ره‌ستاران له‌ شاره‌كانی سێمنان و یاسووج


2017-07-17 | ۱۳۹۶-۰۴-۲۶

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ كۆمه‌ڵێك له‌ په‌ره‌ستارانی نه‌خۆشخانه‌ جۆراوجۆره‌كانی ئێران‌، له‌ شاره‌كانی سێمنان و یاسووج به‌ شێوه‌ی جیاجیا له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ نه‌درانی حقووقه‌كانیان ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.
به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، ژوماره‌یه‌ك له‌ په‌ره‌ستارانی شاری سێمنان له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ نه‌درانی حقووقی ١١ مانگیان، له‌ به‌رامبه‌ر ئۆستانداریی ڕژیم له‌مشاره‌ كۆبوونه‌وه‌. ناڕازییان له‌ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌ گرتنی چه‌ندین پارچه‌ نووسراوه‌وه‌، خوازیاری درانی سه‌رجه‌م حقووقه‌كانیان بوون. هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك له‌ په‌ره‌ستارانی نه‌خۆشخانه‌ی "سه‌جاد" له‌ شاری كۆهگیلویه‌ و بوێرئه‌حمه‌دیش به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئۆستانداریی ڕژیم له‌ یاسووج له‌ئاست نه‌درانی بڕی ٦ مانگ حقووق و مه‌زایایان ناڕازیین. به‌وته‌ی ناڕازییان، له‌ماوه‌ی ٦ مانگی ڕابردوودا هیچ حقووق و مه‌زایایه‌كیان نه‌دراوه‌تێ. هه‌روه‌ها ده‌شڵێن، هه‌ندێك له‌ كارمه‌ندانی ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌ ٣ تا ٦ ساڵ پێشینه‌ی كاریان هه‌یه‌، به‌ڵام هێشتا بارودۆخی دامه‌زراندنیان نادیاره‌. سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ كاربه‌ده‌ستانی نه‌خۆشخانه‌ سه‌جاد و زانكۆی پزیشكی یاسووج خۆ له‌ دانی حقووق و مه‌زایاكانیان ده‌بوێرن.

دوایین هه‌واڵه‌كان