ارسال

ده‌ركرانی سه‌دان كرێكار له‌ شارستانی ته‌به‌س


2017-07-17 | ۱۳۹۶-۰۴-۲۶

به‌ پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی ئیلنا، ٤٢١ كرێكاری كارخانه‌ و شیركه‌ت له‌ شارستانی ته‌به‌س له‌ ماوه‌ی ١٠٠ ڕۆژی ڕابردوودا له‌سه‌ر كار ده‌ركراون.
به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته، زۆربه‌ی ئه‌م كرێكارانه‌ له‌ كارخانه‌كانی سیمان، كه‌ك و كانسڕام خه‌ریكی كاربوون. به‌وته‌ی كرێكارانی ده‌ركراو، كارفه‌رماكان به‌ بیانووی "پێویست نه‌بوون پێیان" و هه‌روه‌ها "نه‌بوونی مه‌واددی سه‌ره‌تایی" و بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی تێچووه‌كان ده‌ستیان كردووه‌ به‌‌ ده‌ركردنی كرێكاران.

دوایین هه‌واڵه‌كان