ارسال

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی پێتڕۆشیمیی ته‌ختی جه‌مشید له‌ ماه‌شه‌هر


2017-07-17 | ۱۳۹۶-۰۴-۲۶

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ژوماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی پێترۆشیمیی "ته‌ختی جه‌مشید" له‌ ماه‌شه‌هر، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ نه‌درانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.
ناڕازییان، خوازیاری یه‌كسان سازیی قه‌رارداده‌كانی ئێستا و داهاتوویان و هه‌روه‌ها درانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان به‌ سه‌رنج دان به‌ بارودۆخی شوێنی كار و كارگه‌، به‌ پێی مادده‌ی ٢٧ یاسای كار بوون. ناڕازییان هه‌روه‌ها له‌ ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌ گرتنی چه‌ندین پلاكارد و پارچه‌ نووسراوه‌وه‌، خوازیاری ده‌ركرانی حوكمێك له‌ لایه‌ن ئیداره‌ی كاری ڕێكخراوی ناوچه‌یی تایبه‌تی ئابووریی پێترۆشیمیی و نه‌مانی هه‌ڵاواردن له‌ دانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان بوون. به‌وته‌ی كرێكاران، هه‌ڵاواردنی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر له‌ دانی حه‌قده‌ست و مه‌زایای كرێكارانی قه‌راردادی له‌ هه‌ڵسه‌نگاندن له‌گه‌ڵ كرێكارانی ڕه‌سمیی و هه‌روه‌ها هێزی نوێی دامه‌زراو كه‌ له‌ڕێگه‌ی تاقیكردنه‌وه‌وه‌ دامه‌زراون، ده‌سه‌پێندرێت.

دوایین هه‌واڵه‌كان