ارسال

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان له‌ ئیسفه‌هان


2018-01-12| ۱۳۹۶-۱۰-۲۲

كۆمه‌ڵێك له‌ بنه‌ماڵه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ناڕه‌زایه‌تییه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كانی ئه‌م دواییانه‌، له‌ڕێگه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تیی له‌ به‌رامبه‌ر زیندانی ناوه‌ندی ئیسفه‌هان، خوازیاری ئازادكرانی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان بوون.
ڕاپۆرته‌كان له‌ ئیسفه‌هان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان له‌ ئیسفه‌هان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢١ی به‌فرانبار له‌ به‌رامبه‌ر زیندانی ناوه‌ندی ئه‌مشاره‌ ده‌ستیانداوه‌ته‌ كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری ئازادی ڕۆڵه‌كانیان بوون. به‌دوای ناڕه‌زایه‌تییه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ له‌ ئێران و به‌ پێی ڕاگه‌یاندنی سه‌رچاوه‌ ڕه‌سمییه‌كان زیاد له‌ ٣٧٠٠ كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كراوان و له‌ هه‌ندێ له‌ شاره‌كان ڕه‌شبگیره‌كان هه‌روا به‌رده‌وامه‌.

دوایین هه‌واڵه‌كان