ارسال

گه‌مارۆی ١٤ كاربه‌ده‌ستی ئێرانی له‌ لایه‌ن ئه‌مریكا


2018-01-13| ۱۳۹۶-۱۰-۲۳

وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داری ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان ڕۆژی هه‌ینی ٢٢ی مانگی به‌فرانبار له‌ نوێترین گه‌مارۆ‌كانی له‌دژی ڕژیمی ئێران، ١٤ كه‌سایه‌تیی حه‌قیقی و حقووقی كۆماری ئیسلامی ته‌حریم كرد.

له‌وانه‌ كاربه‌ده‌ستانی ئێرانی كه‌ ئه‌م ته‌حریمانه‌ خراوه‌ته‌ سه‌ریان، سادق لاریجانی سه‌رۆكی قوه‌ی قه‌زاییه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌‌. پێشتریش وه‌زیری خه‌زێنه‌داری ئه‌مریكا به‌ڵێنی دابوو كه‌ گه‌مارۆی غه‌یره‌ هه‌سته‌یی و به‌تایبه‌ت بۆ مافی مرۆڤی له‌دژی ئێران، به‌كرده‌وه‌ ده‌ردێت. گه‌مارۆی نوێی ئه‌م ١٤ كه‌سه‌ حه‌قیقی و حقووقیه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌مریكا له‌دژی كۆماری ئیسلامی ئێران، به‌ هۆی پێشێلكردنی مافی مرۆڤ و پشتیوانی ته‌سڵێحاتی له‌ تاقمه‌ ترۆریستیه‌كان ڕاگه‌یه‌ندراوه‌. له‌ مانگی خاكه‌لێوه‌ی ساڵی ١٣٩١، سادق لاریجانی له‌ لایه‌ن یه‌كێتیی ئۆرووپا، بۆ ڕۆڵێك‌ كه‌ له‌ پێشێلكردنی به‌ربڵاوی هاوڵاتیانی ئێرانی له‌ ناڕه‌زایه‌تیانه‌كان‌ دوای هه‌ڵبژاردنی ساڵی ٨٨ بووی، گه‌مارۆ دراوه‌ و له‌ چوونی بۆ وڵاته‌كانی ئه‌م یه‌كێتییه‌ قه‌ده‌غه‌ كراوه‌. له‌ هه‌واڵێكی دیكه‌ هاتووه‌، دۆنالد ترامپ سه‌رۆك کۆماری ئه‌مریكا ڕۆژی هه‌ینی ١٢ی ژانوییه‌ بۆ "دوایین جار" گه‌مارۆی هه‌سته‌یی له‌دژی تارانی له‌ چوارچێوه‌ی ڕێككه‌وتنی پێشوودا درێژ كرده‌وه‌. هه‌واڵنێرانی ئه‌مریكا وێڕای ڕاگه‌یاندنی ئه‌م هه‌واڵه‌ وتوویانه‌، ترامپ خوازیاری به‌هێزكردنی ڕێكه‌وتنێك بووه‌ كه‌ ده‌وڵه‌ت پێش ئه‌و نه‌چووته‌ ژێر باری و وتوویه‌تی ئه‌گه‌ر هه‌تا ١٢٠ ڕۆژی دیكه‌ كاتی درێژه‌ی كردنه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێی ڕاگیرانی گه‌مارۆكان نه‌گۆڕدرێت، له‌م ڕێككه‌وتنه‌ ده‌چێته‌ ده‌رێ.

دوایین هه‌واڵه‌كان