ارسال

درێژه‌ی مانگرتنی كرێكارانی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په‌


2018-01-13| ۱۳۹۶-۱۰-۲۳

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٣ی مانگی به‌فرانبار، ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په‌ به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ ده‌ورووبه‌ری شیركه‌تی كشت و سه‌نعه‌ت ده‌ستیان دایه‌ مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تیی.

كرێكارانی ناڕازیی سه‌باره‌ت به‌ مانگرتنه‌كه‌یان وتوویانه‌، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ نه‌درانی هه‌قده‌سته‌كانیان و به‌ڵێنه‌ پووچه‌كانی كاربه‌ده‌ستانی ڕژیم ده‌ستیان داوه‌ته‌ مانگرتن. له‌ ئه‌نجامی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی به‌شه‌ جۆراوجۆره‌كان له‌وانه‌ كشاوه‌رزی و به‌شێك له‌ كرێكارانی ئاویاری و باقی به‌شه‌كانی دیكه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ده‌رگای چوونه‌ژوره‌وه‌ كۆبوونه‌وه‌ و ده‌رگاكه‌یان داخست و به‌ریان به‌ چوونه‌ژووره‌وه‌ی تراكتۆره‌كانی هه‌ڵگری نه‌یشه‌كه‌ر گرت.

دوایین هه‌واڵه‌كان