ارسال

لێدوانی وه‌زاره‌تی وڵاتی ئێران له‌ بێ خه‌به‌ری ژماره‌ی گیانبه‌ختكردوانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌م دواییانه‌


2018-01-13| ۱۳۹۶-۱۰-۲۳

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، وه‌زاره‌تی وڵاتی ئێران له‌ لێدوانێكی فریوكارانه‌دا، له‌ ژماره‌ی ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌ركراوانه‌ی كه‌ له‌ زینداندا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ بێ خه‌به‌ری ڕاگه‌یاند.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی وڵاتی ئێران سه‌باره‌ت به‌ ئاماری گیانبه‌ختكردووانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌م دوو هه‌فته‌ی دوایی بێخه‌بری ڕاگه‌یاند و وتی سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته‌ زانیاری كۆكراوه‌یان له‌ده‌ستدا نییه‌. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ عه‌لی مۆته‌هێری، جێگری سه‌رۆكی مه‌جلسیش وتی كه‌ به‌ ئه‌وان ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ كه‌ یه‌ك كه‌س له‌ تاران و دوو كه‌س له‌ شاره‌كانی دیكه‌ كوژراون. ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ به‌ پێی ڕاپۆرتی چه‌ندین ناوه‌ندی مافی مرۆڤ، هه‌تا ئێستا ٥ كه‌س له‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی ئه‌م دواییانه‌ له‌ زیندان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی هه‌تا ئێستا ژماره‌ی درووستی كوژراوانی خۆپیشاندانه‌ خیابانییه‌كان و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانیان ڕانه‌گه‌یاندووه‌. شایانی باسه‌ پێشتریش یه‌كێك له‌ نوێنه‌رانی مه‌جلێس ژماره‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی زیاد له‌ ٣ هه‌زار و ٧٠٠ كه‌س ڕاگه‌یاندبوو.

دوایین هه‌واڵه‌كان