ارسال

مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری پزیشكان


2018-02-14| ۱۳۹۶-۱۱-۲۵

به‌ دوای ڕاگه‌یاندنی بانگه‌وازی كۆمه‌ڵێك له‌ پزیشكان كه‌ به‌ پزیشكانی "ته‌رحی" به‌ناوبانگن، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٥ی مانگی ڕێبه‌ندان، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ پزیشكان له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ئێران ده‌ستیان دایه‌ كۆبوونه‌وه‌.
به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، به‌ دوای ئه‌م مانگرتنه‌، پزیشكانی ١١٥ی شاری ئێران له‌ وه‌رگرتنی نه‌خۆشه‌ غه‌یره‌ ئورژانسییه‌كان خۆیان بووارد. "پزیشكانی ته‌رحی" كه‌ به‌ هۆی دواخرانی زیاد له‌ یه‌ك ساڵ كارانه‌یان له‌ بارودۆخێكی خراپدا ده‌ژین و دوور له‌ بنه‌ماڵه‌كانیان به‌ دژواری ژیان به‌سه‌ر ده‌بن ده‌ڵێن، به‌ نیازن له‌ ڕێی ئه‌م مانگرتنه‌وه‌ ده‌نگی خۆیان بگه‌یه‌ننه‌ گوێی ناوه‌نده‌كانی بانتر له‌ وه‌زاره‌تی بێهداشت. خواستی سه‌ره‌كی پزیشكانی شاره‌زای ته‌رحی "په‌رداختی كارانه‌ی دواخراو و هه‌روه‌ها په‌رداختی حقوقه‌كانیانه‌.

دوایین هه‌واڵه‌كان