ارسال

درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی شۆفیره‌كانی شیركه‌تی واحید


2018-02-14| ۱۳۹۶-۱۱-۲۵

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٥ی مانگی ڕێبه‌ندان، شۆفیره‌كانی شیركه‌ت واحیدی ئۆتۆبووسرانی تاران و ده‌ورووبه‌ر كه‌ ئه‌ندامی پڕۆژه‌ی مه‌سكه‌نی سپیداری ٢ و ٣ن، بۆ یازده‌هه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ ته‌حویل نه‌دانی خانوه‌كانیان، له‌ به‌رامبه‌ر شوڕای شاری تاران ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.
به‌ وته‌ی ناڕازییان له‌ ماوه‌ی ١١ ڕۆژ ناڕه‌زایه‌تیی شۆفیره‌كان، هه‌تا ئێستا له‌ لایه‌ن شاره‌داریی و شوڕای شاره‌وه‌ وه‌ڵامێكیان پێنه‌دراوه‌ته‌وه‌. له‌ ئه‌نجامی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌دا هێزه‌ ئینتزامیه‌كان له‌ شوێنی كۆبوونه‌وه‌ ئاماده‌ بوون و به‌ هه‌ڕشه‌ كردن له‌ ناڕازییان هه‌وڵیاندا‌ بڵاوه‌یان پێبكه‌ن. به‌ڵام ناڕازییان ڕایانگه‌یاند تا گه‌یشتن به‌ خواسته‌ ره‌واكانمان ده‌ست له‌ كۆبوونه‌وه‌ هه‌ڵناگرین. شایانی باسه‌ پڕۆژه‌ی سپیداری ٢ و ٣ نزیك به‌ ٢٦٠ ئه‌ندامی هه‌یه‌ كه‌ له‌ ته‌حویل دانی ئه‌م خانووگه‌له‌ پێیان زیاد له‌ ٥ ساڵ تێده‌په‌رێت و ته‌عاونی مه‌سكه‌نی شیركه‌ت واحید و شاره‌داریی وڵامده‌ره‌وه‌ نیین. ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییه‌ له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ تا چوارشه‌ممه‌ له‌ سه‌عاتی ١٠ی به‌یانی تا ١٢ی نیوه‌ڕۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

دوایین هه‌واڵه‌كان