ارسال

مه‌سمووم بوونی ٨ كرێكاری ساختمانی له‌ تاران


2018-02-14| ۱۳۹۶-۱۱-۲۵

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٥ی مانگی ڕێبه‌ندان، ٨ كرێكاری ساختمانی له‌ كاتی پشوودان له‌ ژووره‌كه‌یان به‌ هۆی ناستاندارد بوونی كه‌لوپه‌لی گه‌رمكه‌ره‌وه‌، به‌گازی منۆكسیدی كه‌ربۆن مه‌سمووم بوون.
به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، ئه‌م ٨ كرێكاره‌ له‌ كاتی پشوودان له‌ ژووری بینایه‌كی نیوه‌كاره‌ له‌ شاری "وه‌ردئاوه‌ر"ی تاران، به‌ هۆی كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌ كه‌لووپه‌لی ناستانداردی گه‌رمكه‌ره‌وه‌ مه‌سمووم بوون و بۆ نه‌خۆشخانه‌ گوازرانه‌وه‌.

دوایین هه‌واڵه‌كان