ارسال

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی كارخانه‌ی مێتالۆرژی پوودری ئێران


2018-02-14| ۱۳۹۶-۱۱-۲۵

ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی كارخانه‌ی "مێتالۆرژی پوودری ئێران" سه‌باره‌ت به‌ په‌رداخت نه‌كرانی هه‌قده‌ستی ٦ مانگیان هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه‌.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، كرێكارانی ناڕازیی به‌ وتنی ئه‌وه‌یكه‌ به‌ نه‌درانی هه‌قده‌سته‌كانیان، له‌ ژیانێكی دژواردا به‌سه‌ر ده‌به‌ن، ڕایانگه‌یاند: هه‌تا ئێستا چه‌ندین جار به‌ شێوه‌ی جۆراوجۆر ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان گه‌یاندووه‌ته‌ گوێی به‌رپرسان، به‌ڵام هێچ كه‌س وڵامده‌ره‌وه‌ی كێشه‌كانیان نه‌بووه‌. كرێكارانی كارخانه‌ی مێتالۆرژی پوودری ئێران ڕایانگه‌یاندووه‌، له‌ ئه‌گه‌ری دواخرانی هه‌قده‌سته‌كانیان، ده‌ست ده‌ده‌نه‌ مانگرتن.

دوایین هه‌واڵه‌كان