ارسال

كۆتایی سه‌ركوتوانه‌ی مانگرتنی كرێكارانی به‌نداوی شه‌فاروود


2018-02-14| ۱۳۹۶-۱۱-۲۵

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٤ی مانگی ڕێبه‌ندان، كرێكارانی به‌نداوی شه‌فاروود به‌ دوای په‌رداختی به‌شێك له‌ حه‌قده‌سته‌كانیان له‌ لایه‌ن په‌یمانكاره‌وه‌ به‌ شێوه‌ی كاتی كۆتاییان به‌‌ مانگرتنه‌كه‌یان هێنا.

ئه‌م كرێكارانه‌ كه‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٧ی مانگی ڕێبه‌ندان له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ نه‌درانی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان ده‌ستیاندابووه‌‌ مانگرتن، به‌دوای درانی دوو مانگ له‌ حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان له‌ لایه‌ن په‌یمانكاره‌وه‌، كۆتاییان به‌ مانگرتنه‌كه‌یان هێنا. ناڕازییان ڕایانگه‌یاند به‌رپرسان به‌ڵێنیان داوه‌ تا كۆتایی ئه‌مساڵ باقی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان، جێژنانه و سه‌نه‌واتی كاریان په‌رداخت بكه‌ن. كرێكاران ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر تا كۆتایی ئه‌مساڵ سه‌رجه‌م حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان په‌رداخت نه‌كرێت سه‌رله‌نوێ ده‌ست ده‌ده‌نه‌ مانگرتنی به‌ربڵاوتر.

دوایین هه‌واڵه‌كان