ارسال

هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌رله‌نوێی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسپانیا سه‌باره‌ت به‌ خودمۆختاری كاتالۆنیا


2017-10-11 | ۱۳۹۶-۰۷-۱۹

به‌دوای پێداگری ده‌سه‌ڵاتی خوجێیی كاتالۆنیا سه‌باره‌ت به‌ جیایی له‌ ئیسپانیا، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسپانیا جارێكی دیكه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی كردووه‌ كه‌ ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ خۆدمۆختاری ئه‌م ناوچه‌یه‌ هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌.
هه‌واڵنێریی فه‌ڕانسه‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٩ی مانگی ڕه‌زبه‌ر له‌ ڕاپۆرتێكیدا ڕایگه‌یاند كه‌ "ماریانۆ ڕاخۆی" له‌ تێلوێزیۆنی ئیسپانیا ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌شێوه‌ی ڕه‌سمیی داوای له‌ ڕێبه‌رانی كاتالۆنیا كردووه‌ كه‌ به‌ڵێن، "ئایه‌كوو داوای سه‌ربه‌خۆیان كردووه‌ یا نا". به‌وته‌ی ناوبراو، له‌ئه‌گه‌ری وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌ڕێنی ئه‌وان، ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی ئیسپانیا به‌ پێی مادده‌ی ١٥٥ی یاسای بنه‌ڕه‌تی سه‌باره‌ت به‌م ناوچه‌یه‌ بڕیار ده‌ر ده‌كات. ئه‌م مادده‌ی ڕێگه‌ی به‌ مادرید ده‌دات كه‌ ده‌سه‌ڵاتداریه‌تیی خۆی به‌سه‌ر ناوچه‌ نیوه‌ سه‌ربه‌خۆكان بسه‌پێنێت. به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕوویتێرزیش، ڕاخۆی ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌وه‌ وه‌ڵامه‌ به‌ ڕێبه‌رانی كاتالۆنیایه‌ و ڕووداوه‌كانی داهاتووش دیاری ده‌كات و هه‌وره‌ها وتیشی، مادرید له‌م بوراه‌دا ڕێكاری هه‌ستیار و به‌رپرسانه‌ ده‌گرێته‌ به‌ر. له‌ ڕاپۆرتێكی دیكه‌ هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا هاتووه‌، ژوماره‌یه‌ك له‌ لایه‌نگرانی سه‌ربه‌خۆی كاتالۆنیا له‌ یوونان هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئیسپانیا و له‌ ئه‌نجامیدا لانیكه‌م ١٨ كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.

دوایین هه‌واڵه‌كان