ارسال

نوێترین وته‌كانی ترامپ و كاردانه‌وه‌كان له‌ سه‌روبه‌ندنی بڕیاردان سه‌باره‌ت به‌ ڕێككه‌وتنی ئۆتۆمی


2017-10-12 | ۱۳۹۶-۰۷-۲۰

دۆناڵد ترامپ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ جارێكی دیكه‌ دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ ڕێككه‌وتنی هه‌سته‌یی له‌گه‌ڵ ئێران یه‌كێك له‌ خراپترین ڕێكه‌وتنه‌كانه‌ كه‌ تا ئێستا ئه‌و بینیویه‌تی.
دۆناڵد ترامپ بڕیاره‌ به‌م زوانه‌ له‌ سۆخه‌نڕانیه‌كدا سه‌باره‌ت به‌ ڕێگه‌چاره‌كان له‌ به‌رامبه‌ر ئێران و ئه‌م ڕێككه‌وتنه‌ قسه‌ بكات. كاردانه‌وه‌كان به‌ ئه‌گه‌ری ڕه‌ت كردنه‌وه‌ی ئه‌م ڕێككه‌وتنه‌ له‌ لایه‌ن ترامپه‌وه‌ زیادی كردووه‌. دۆناڵد ترامپ زۆر جار ڕه‌خنه‌ی له‌ ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی گرتووه‌ و ئه‌وی به‌ "مایه‌ی شه‌رمساری"، "خراپترین ڕێككه‌وتن" و یان "ڕێككه‌وتنی یه‌ك لایه‌نه‌" ناولێبردووه‌. ڕه‌خنه‌كان له‌ به‌رجام و داواكاری بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ یاخود گۆڕینی، جگه‌ له‌ ترامپ و ژماره‌یه‌ك له‌ سیاسه‌تمه‌دارانی ئه‌مریكایی، لایه‌نگرانێكی له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م وڵاته‌ش هه‌یه‌ كه‌ له‌ سه‌رویانه‌وه‌ ئیسرائیله‌. له‌ به‌رابه‌ر نه‌یاران، ژماره‌یه‌ك له‌ سیاسه‌تمه‌دارانی ناوخۆی ئه‌مریكا، یه‌كێتی ئۆروپا و وڵاتانی ئه‌م قاڕه‌یه‌، ڕوسییه‌ و چین له‌ زومره‌ی ئه‌و لایه‌نگرانه‌ن كه‌ خوازیاری پێبه‌ند مانه‌وه‌ به‌ ڕێككه‌وتنی هه‌سته‌یی بوون. چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كه‌ دۆناڵد ترامپ، له‌ كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا هه‌ڵوێستی خۆی له‌ به‌رامبه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێران و به‌رجام ڕابگه‌یه‌نێت.

دوایین هه‌واڵه‌كان