ارسال

ڕاگه‌یاندنی ئه‌مریكا بۆ چوونه‌ده‌ره‌وه‌ له‌ ڕێكخراوی یونێسكۆ


2017-10-12 | ۱۳۹۶-۰۷-۲۰

ئه‌مریكا، "یونێسكۆ"ی به‌ دژی ئیسرائیل تۆمه‌تبار كرد و وتی له‌م ڕێكخراوه‌ فه‌رهه‌نگییه‌ ده‌چێته‌ ده‌رێ.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌یانییه‌یه‌كدا وێڕای ڕاگه‌یاندنی ئه‌م هه‌واڵه‌ وتوویه‌تی كه‌ ده‌یهه‌وێت وه‌كوو وڵاتێكی چاودێری غه‌یره‌ ئه‌ندام له‌ یونێسكۆ چالاكی بكات. هه‌روه‌ها وتوویه‌تی كه‌ چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ یونێسكۆ له‌ ٣١ی دێسامبری ٢٠١٨ه‌وه‌ به‌ كرده‌وه‌ ده‌ردێت. ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا له‌ مانگی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵدا‌، دوای ئه‌وه‌یكه‌ یونێسكۆ قه‌بری پاتریاخ له‌ شاری مێژوویی "حێبرون" له‌ لێواری ڕۆژئاوای وه‌كوو ئاساری باستانی فه‌له‌ستین له‌ قه‌ڵه‌م دا، وتبووی كه‌ پێداچوونه‌وه‌ به‌ پێوه‌ندی خۆی له‌گه‌ڵ یونێسكۆدا ده‌كات. ئه‌مریكا هه‌روه‌ها له‌ ساڵی ٢٠١١دا كاتێك له‌ یونێسكۆ ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی فه‌له‌ستینی وه‌كوو ئه‌ندامی خۆی قه‌بووڵ كرد، یارمه‌تی دارایی به‌ یۆنێسكۆی ڕاگرت. له‌ هه‌واڵێكی دیكه‌دا هاتووه‌ كه‌ دۆناڵد ترامپ هه‌روه‌ها ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ر به‌ واژۆ كردنی بڕیارێك ڕه‌وتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای بیمه‌ی ئۆمابای ده‌ست پێكرد.

دوایین هه‌واڵه‌كان