ارسال

ناڕه‌زایه‌تیی چاودێری مافی مرۆڤ به‌ سه‌ركوتی لایه‌نگرانی سه‌ربه‌خۆیی كاتالۆنیا


2017-10-12 | ۱۳۹۶-۰۷-۲۰

چاودێری مافی مرۆڤ ڕایگه‌یاند، پۆلیسی ئیسپانیا له‌ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌رانی لایه‌نگری سه‌ربه‌خۆیی له‌ كاتالۆنیا به‌ شێوه‌ی به‌رچاو ئه‌وانی سه‌ركوت كردووه‌.
به‌ پێی ڕاگه‌یاندانی ئه‌م ڕێكخراوه‌، مه‌ئمورانی پۆلیسی ئیسپانیا له‌ ئه‌نجامی به‌ڕێوه‌چوونی گشت پرسی سه‌ربه‌خۆیی كاتالۆنیا له‌ به‌رابه‌ر خۆپیشانده‌راندا له‌ ڕێی باتۆمه‌وه‌ هێرشییان كردووه‌ته‌ سه‌ریان كه‌ بووه‌ته‌ هۆی بریندار بوونی ناڕازییان. چاودێری مافی مرۆڤ ده‌ڵێت ڕاپۆرتگه‌لێكی زۆری له‌سه‌ر سه‌ركوتی خۆپیشانده‌ران له‌ لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ له‌ ڕۆژی ٩ی مانگی ڕه‌زبه‌ردا به‌ ده‌ست هێناوه‌. گشت پرسی سه‌ربه‌خۆیی كاتالۆنیا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه‌ له‌ لایه‌ن دادگای یاسای بنه‌ڕه‌تی ئه‌م وڵاته‌وه‌ نایاسایی ڕاگه‌یاندرابوو، له‌ ڕۆژی ئه‌وه‌ڵی ئۆكتۆبردا به‌ڕێوه‌چوو. به‌ پێی ئه‌نجامی ڕاگه‌یه‌ندراو، ٩٠ له‌سه‌د له‌ به‌شداربووان له‌م گشت پرسییه‌دا له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆیی كاتالۆنیا مه‌وافقه‌تیان كردووه‌.

دوایین هه‌واڵه‌كان