ارسال

هه‌وڵه‌كانی حیزبی ڕاستی توندڕه‌وی ئاڵمان بۆ ده‌ركردنی په‌ناخوازانی سوریی


2017-11-11| ۱۳۹۶-۰۸-۲۰

پارتی ڕاستی توندڕه‌وی "ئاڵترناتیوی بۆ ئاڵمان" گه‌ڵاڵه‌یه‌ك بۆ په‌سه‌ندكردن ده‌باته‌ مه‌جلیس و به‌ پێی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌، ده‌بێت ٥٠٠ هه‌زار په‌ناخوازی سوریی بۆ وڵاته‌كه‌یان بگه‌رێنه‌وه‌.
ئه‌م پارته‌، له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ٢٥ی سێپتامبری ئاڵماندا بۆ یه‌كه‌مین جار به‌ ٩٦ نوێنه‌ره‌وه‌ چووه‌ نێو په‌رڵه‌مانی ئاڵمانه‌وه‌ و ئێستا خاوه‌نی سێهه‌مین فراكسیۆنی په‌رله‌مانیه‌، به‌ڵام له‌ لایه‌ن سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كانی دیكه‌وه‌ بایكوت كراوه‌. گه‌ڵاڵه‌ی مشتومڕ هه‌ڵگری پارتی ئاڵترناتیوی بۆ ئاڵمان به‌ سه‌رنجدان به‌ هاوكاری نه‌كردنی ٦ پارتی دیكه‌ له‌ مه‌جلیسی فیدڕاڵ، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ په‌سه‌ند نه‌كرێت. سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌، ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌ ناڕه‌زایه‌تیی زۆری لێكه‌وتووه‌. پێشنیاری پارتی ئاڵترناتیوی بۆ ده‌ركردنی په‌ناخوازانی سوریی تازه‌ نیه‌ و ئێستا بۆیه‌ زیاتر سه‌رنجی پێده‌درێت كه‌ بڕیاره‌ بدرێته‌ مه‌جلیسی فیدڕاڵ.

دوایین هه‌واڵه‌كان