ارسال

كۆنتڕۆڵ كردنه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌بووكه‌ماڵ له‌ لایه‌ن داعش


2017-11-12| ۱۳۹۶-۰۸-۲۱

ڕوانگەی مافی مرۆڤی سوورییه‌ ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند، دوای ڕووبەڕووبوونەوەیەکی سەخت لەگەڵ ئه‌ڕته‌شی سوورییه‌، تاقمی ئیسلامیی داعش قەزای "ئه‌بووكه‌ماڵ"ی به‌ ته‌واوی كۆنتڕۆڵ كرده‌وه‌.
ئاژانسی هەواڵی فڕانس پرێس لە زاری "ڕامی عەبدولڕەحمان" سەرۆکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی سوورییه‌ بڵاویکردەوە، داعش بە تەواوەتی کۆنتڕۆڵی قەزای "ئه‌بووكه‌ماڵ"ی کردووەتەوە. لە بەشێکی دیكه‌ی وتەکانیدا ناوبراو وتی، چەکدارانی داعش لە ڕێگەی بۆسە و ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراوەوە توانیویانە شارەکە کۆنتڕۆڵ بکەنەوە. ئەوە لە کاتێکدایە ڕۆژی ٩ی ئەم مانگە ئه‌ڕته‌شی سوورییه‌ ڕایگەیاندبوو كه‌ هێزەکانیان توانیویانە قەزای "ئه‌بووكه‌ماڵ" کۆنتڕۆڵ بکەنەوە کە بە دوا پێگەی داعش لە سوورییه‌ و عێراق ده‌هاته‌ ئه‌ژمار.

دوایین هه‌واڵه‌كان