ارسال

كوژرانی سێ كه‌س له‌ خۆپیشانده‌ران له‌ وێنێزۆئێلا


2017-04-20 | ۱۳۹۶-۰۱-۳۱

له‌ ئه‌نجامی تێكهه‌ڵچوونی نه‌یارانی "نیكۆلاس مادۆرۆ" سه‌رۆك كۆماری وێنێزۆئێلا له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئه‌منییه‌تییه‌كانی ئه‌م وڵاته‌ خۆپیشاندانی به‌ربڵاوی دژه‌ ده‌وڵه‌تی لانیكه‌م ٣ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
له‌ حاڵێكدا كه‌ تا ئێستا كوژرانی دوو كه‌س له خۆپیشانده‌ران پشتڕاست كراوه‌، یه‌كێك له‌ به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی باسی له‌ گیان له‌ده‌ستدانی یه‌كێك له‌ ئه‌ندامانی گاردی میللی له‌ تێكهه‌ڵچوون له‌گه‌ڵ ناڕازیان كرد. هه‌روه‌ها ڕاپۆرته‌كان باس له‌ ده‌ستبه‌سه‌ركرانی نزیكه‌ی ٣٠ كه‌س له‌ نه‌یاران ده‌كه‌ن. نه‌یارانی سه‌رۆك كۆماری وێنێزۆئێلا له‌ بانگه‌وازێكدا خوازیاری درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌دا بوون. نه‌یارانی ده‌وڵه‌ت خۆپیشاندانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌یان "دایكی سه‌رجه‌م خۆپیشاندانه‌كان" ناو لێبردووه‌. خۆپیشاندانی دژه‌ ده‌وڵه‌تی له‌ وێنێزۆئێلا له‌ ماوه‌ی سێ هه‌فته‌ی ڕابردوودا ٧ كوژراوی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌. نه‌یارانی ده‌وڵه‌ت خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی نیكۆلاس مادۆرۆ له‌ ده‌سه‌ڵات و به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ بوون.

دوایین هه‌واڵه‌كان