ارسال

په‌ره‌سه‌ندنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌ وێنزۆئێلا


2017-04-20 | ۱۳۹۶-۰۱-۳۱

به‌دوای خۆپیشاندانی چه‌ند سه‌د هه‌زار كه‌سی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ له‌دژی "نیكۆلاس مادۆرا" سه‌رۆك كۆماری وێنزۆئێلا له‌ "كاراكاس" و چه‌ند شاری دیكه‌ كه‌ لانیكه‌م سێ كه‌س بوونه‌ قوربانی، نه‌یاران ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ش له‌ چه‌ندین شاری جۆراوجۆری ئه‌م وڵاته‌ ده‌ستیاندایه‌ خۆپیشاندان.
ئۆپۆزیسۆنی وێنزۆئێلا به‌دوای گوشار خستنه‌سه‌ر "نیكۆلاس مادۆرا" سه‌رۆك كۆماری ئه‌م وڵاته‌، بۆ جارێكی دیكه‌ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ له‌ خۆپیشاندان له‌ شه‌قامه‌كانی "كاڕاكاس" و چه‌ندین شاری دیكه‌ به‌رده‌وام بوون. ئه‌م خۆپیشاندانه‌ به‌دوای ئه‌وه‌ هاته‌ ئاراوه‌ كه‌ له‌ گه‌وره‌ترین كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی دژه‌ ده‌وڵه‌تی له‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵی دواییدا كه‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ به‌ڕێوه‌چوو، سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و سه‌دان كه‌سی دیكه‌ش ده‌ستبه‌سه‌ر كران. له‌م خۆپیشاندانه‌دا هێزه‌ ده‌وڵه‌تییه‌كان له‌ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی گازی فرمێسكڕێژ و گوله‌ی په‌لاستیكی هێرشیان كرده‌ سه‌ر خۆپیشانده‌ران. خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تیی له‌ وێنزۆئێلا سێ هه‌فته‌ له‌مه‌وبه‌ر و له‌سه‌ر ده‌نگی دادگای باڵای ئه‌م وڵاته‌ به‌دوای كه‌مكردنه‌وه‌ی ئێختیاراتی كۆنگره‌ هاته‌ ئاراوه‌. ئه‌م بڕیاره‌ بووه‌ هۆی ئه‌وه‌یكه‌ ئۆپۆزسیۆنی وێنزۆئێلا جموجۆڵی خۆیان له‌دژی "مادۆرا"به‌هۆی نه‌بوونی خواردن، ئاوسانی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی جه‌نایه‌ت، زیاتر بكه‌ن.

دوایین هه‌واڵه‌كان