ارسال

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی به‌ ئه‌نجامی گشتپرسی له‌ توركییه‌


2017-04-20 | ۱۳۹۶-۰۱-۳۱

به‌دوای ڕه‌تكرانه‌وه‌ی پێشنیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئاكامی گشتپرسی ئه‌م دواییانه‌ی توركییه‌، ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌ شاری ئیستانبۆل به‌ ئه‌نجامی ئه‌م گشپرسییه‌ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٣١ی مانگی خاكه‌لێوه‌، بۆ پێنجه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام هه‌روا درێژه‌ی بوو.
ژوماره‌یه‌كی زۆر له‌ جه‌ماوه‌ری ناڕازیی به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ ئیستانبۆل گه‌وره‌ترین شاری توركییه،‌ خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی گشپرسی ئه‌م دواییانه بوون كه‌ به‌ كه‌مترین ڕێژه‌وه‌، ئێختیاراتی "ڕه‌جه‌ب ته‌یێب ئه‌ردۆغان" سه‌رۆك كۆماری توركییه‌ زیاد ده‌كات. ناڕازییان سه‌رۆك كۆماری توركییه‌یان به‌ "قاتڵ و دز" ناوبرد و هه‌یئه‌تی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م وڵاته‌یان به‌ "لایه‌نگری" ‌ده‌وڵه‌تی ئێستا تۆمه‌تبار كرد. شایانی باسه‌ پۆلیسی توركییه‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٣٨ كه‌س له‌ هاوڵاتییانی ناڕازیی له‌ شوێنه‌ جۆراوجۆره‌كانی شاری ئیستانبۆل ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌. ئه‌مه‌ له‌حاڵێكدایه‌ كه‌ نه‌یاران ده‌ڵێن، په‌ره‌ده‌ده‌ن به‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان له‌ شاره‌كانی دیكه‌ش. هاوكات هه‌یئه‌تی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركییه‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌، دواكاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی گشتپرسی ئه‌م دوایانه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه‌.

دوایین هه‌واڵه‌كان