ارسال

وه‌ئه‌ستۆ گرتنی به‌رپرسایه‌تی ته‌قه‌ كردنی شانزه‌ لیزه‌ له‌ لایه‌ن داعش‌


2017-04-21 | ۱۳۹۶-۰۲-۰۱

ڕێكخراوی ئیسلامی داعش به‌رپرسایه‌تی ته‌قه‌كردن له‌ "شانزه‌لیزه‌"ی پاریسی گرته‌ ئه‌ستۆ.
شایانی باسه‌، له‌ ئه‌نجامی ته‌قه‌ كردنی ئێواره‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٣١ی مانگی خاكه‌لێوه‌، له‌ شه‌قامی "شانزه‌لیزه‌"ی پاریس، كه‌سێك گیانی له‌دستدا و ٢ كه‌سی دیكه‌یش بریندار بوون. له‌ ئه‌نجامی ئه‌م هێرشه‌، هێرشبه‌رێك له‌ كاتی چوونی بۆ گه‌شتیارترین شه‌قامی شاری پاریس ته‌قه‌ی له‌ ٣ كه‌س له‌ هێزه‌كانی پۆلیس كرد و به‌ هۆیه‌وه‌، پۆلیسێك كۆژرا و ٢ پۆلیسیش بریندار بوون. هێرشبه‌ركه‌ش سه‌رئه‌نجام له‌ لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ته‌قه‌ی لێكراو كۆژرا. ئه‌م ته‌قه‌ كردنه‌ هاوكات بوو له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی وتووێژی تلوێزیۆنی ١١ پالێوراوی هه‌ڵبژراردنی سه‌رۆك كۆماری فه‌ڕانسه‌‌. له‌ ماوه‌ی ٢ ساڵی ڕابردوودا زیاد له‌ ٢٣٠ كه‌س له‌ فه‌ڕانسه‌ به‌ هۆی هێرشی ترۆریستییه‌وه‌ گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌.

دوایین هه‌واڵه‌كان