ارسال

درێژه‌ی پێشێلكردنی ڕێكه‌وتنی كه‌م كردنه‌وه‌ی تێكه‌ڵچونه‌كان له سورییه


2017-05-18 | ۱۳۹۶-۰۲-۲۸

دوای ١٣ ڕۆژ تێپه‌ربون له سه‌ر رێكه‌وتنی كه‌م كردنه‌وه‌ی تێكه‌ڵچونه‌كان له سورییه، هێزه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د جارێكی دیكه بنكه‌كانی ژێر كۆنتڕوڵی نه‌یاران له‌وانه شار و ئاواییه‌كانی ده‌وروبه‌ری "حه‌ما" و "حۆمس"یان بۆمباران كرد.
هێزه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د شاره‌كانی ده‌ورووبه‌ری باكوری حۆمسیان بومباران كرد. له ئه‌نجامی ئه‌م هێرشه‌ ٩ كه‌سی مه‌ده‌نی كوژران و بریندار بوون. له لایه‌كی دیكه‌وه راپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن زیاتر له ٢٠ هه‌زار كه‌س له شاره‌كانی ڕه‌قه‌ و ڕۆژهه‌ڵاتی حه‌ڵه‌ب له بارودۆخێكی قه‌یراناویدا به‌ سه‌ر ده‌به‌ن. شایانی باسه ئه‌م هێرشه‌ له حاڵێكدا رویداوه كه‌ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ پێش، روسییه‌، توركیه‌ و كۆماری ئیسلامی ڕێكه‌وتنی كه‌م كردنه‌وه‌ی تێكه‌ڵچونه‌كان له سورییه یان واژۆ كرد تا له ٤ ناوچه‌ی ئه‌م وڵاته‌‌ له‌وانه‌ ئێدله‌ب، حه‌ما، حۆمس، لازێقییه‌ و به‌ری ڕۆژهه‌ڵات له ده‌ورووبه‌ری ده‌مێشق و هه‌روه‌ها به‌شێك له پارێزگای دۆرعا، ئاگر به‌س بكرێت.

دوایین هه‌واڵه‌كان