ارسال

هێرشی ئاسمانی هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی ئه‌فغانستان له‌ وێلسوالی قه‌لعه‌ی زال


2017-05-18 | ۱۳۹۶-۰۲-۲۸

به‌ پێی ڕاپۆرتی "بی بی سی" كاربه‌ده‌ستانی ناوخۆی ویلایه‌تیی قۆندووز له‌ باكووری ئه‌فغانستان ده‌ڵێن، له‌ ئه‌نجامی هێرشی ئاسمانی هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی ئه‌فغانستان له‌ وێلسوالی قه‌لعه‌ی زال، لانیكه‌م ١٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ژماره‌یه‌كیش بریندار بوون.
به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، یه‌كێك له‌ فه‌رمانده‌كانی ئه‌رته‌ش له‌ ویلایه‌تی قۆندووز ده‌ڵێت ئه‌م هێرشه‌ له‌ دژی چه‌ند پێگه‌یه‌ك له‌ ئاوایی "چه‌هار گۆل"ی وێلسوالی قه‌لعه‌ی زال ئه‌نجام دراوه‌ و ١٠ كه‌س كه‌ پێ ده‌چێت هێزه‌كانی تالیبان بووبێتن كوژراون و سێ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. كاربه‌ده‌ستانی ناوخۆیی ده‌ڵێن، تالیبانیان تا ٥ كیلومێتری ناوه‌ندی وێلسوالی قه‌لعه‌ی زال پاشكه‌ش پێكردووه‌. تالیبان نزیكه‌ی دوو هه‌فته كونتڕۆڵی ئه‌م وێلسوالیه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌ بوو.شایانی باسه‌ شه‌ڕ له‌ قه‌لعه‌ی زال لانیكه‌م دوو هه‌زار بنه‌ماڵه‌ی له‌م وێلسوالییه‌ ئاواره‌ كردووه‌.

دوایین هه‌واڵه‌كان