ارسال

گیان له‌ده‌ستدانی زیاد له‌ ٥٠ كه‌س به‌ هۆی هێرشی داعش بۆ سه‌ر دوو ئاوایی له‌ سورییه‌


2017-05-19 | ۱۳۹۶-۰۲-۲۹

چالاكانی مافی مرۆڤ له‌ سورییه‌ ڕایانگه‌یاند كه‌ تاقمی داعش به‌ هێرش بۆ سه‌ر دوو ئاوایی ژێر كونتڕۆڵی هێزه‌ حكومه‌تییه‌كان له‌م وڵاته‌، زیاد له‌ ٥٠ كه‌سیان كوشتووه‌.
به‌ پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێرییه‌كان، هێرشی داعش بۆ سه‌ر دوو ئاوایی "ئه‌لمه‌بعوجه‌ و ئێقارێب" له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ئوستانی حه‌ما ڕوویدا و له‌ ئه‌نجامیدا ژماره‌یه‌ك كه‌سی مه‌ده‌نی و ده‌یان كه‌س له‌ میلیشیا نیزامییه‌كانی لایه‌نگری حكومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د كوژران. ئاوایی ئه‌لمه‌بعوجه‌ نزیكه‌ی ١٤ مانگ له‌مه‌وبه‌ر له‌ لایه‌ن داعشه‌وه‌ هێرشی كرایه‌ سه‌ر كه‌ له‌ ئه‌نجامیدا ٣٧ كه‌سی مه‌ده‌نی ئێعدام كران و لانیكه‌م ٥٠ كه‌سیش ڕفێندران كه‌ نیوه‌یان ژن بوون. هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا هه‌وڵه‌كانی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌ نێوبژیوانی نێوان نه‌یاران و هێزه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د درێژه‌ی هه‌یه‌. ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانانی ئامریكا كاروانێكی ئه‌ڕته‌شی سورییه‌ و میلیشا نیزامییه‌كانی جێگای پشتیوانی كۆماری ئیسلامی له‌ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٨ی مانگی گوڵان داوه‌ته‌ به‌ر هێرش. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ هێزه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌دیش به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ شاره‌كانی ده‌وروبه‌ری باكووری حۆمسیان بۆردومان كردووه‌ كه‌ بووه‌ته‌ هۆی ئاگرگرتنی زه‌ویی و به‌رهه‌مه‌كانی جووتیاران و له‌ ئه‌نجامیدا لانیكه‌م ٩ جووتیار كوژران و بریندار بوون.

دوایین هه‌واڵه‌كان