ارسال

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ژماره‌ی منداڵانی په‌ناخواز


2017-05-19 | ۱۳۹۶-۰۲-۲۹

له‌ ساڵی ٢٠١٠ه‌وه‌ هه‌تا ئێستا ژماره‌ی منداڵان و تازه‌لاوانی په‌ناخواز له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان ٥ هێنده‌ زیادی كردووه‌.
له‌ ڕاپۆرتێكدا كه‌ سه‌ندووقی منداڵانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان "یونیسێف" بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌ ڕاگه‌یاندراوه‌ كه‌ ته‌نها له‌ دوو ساڵی ڕابردوودا زیاد له‌ ٣٠٠ هه‌زار منداڵ و تازه‌لاوی ژێر ١٨ ساڵ له‌ ٨٠ وڵاتی جیهان، به‌ ناچار له‌ دایك و باوكیان جیا بوونه‌ته‌وه‌ و ئاواره‌ بوون. یونیسێف له‌ ساڵی ٢٠١٠ و ٢٠١١دا ژماره‌ منداڵان و تازه‌لاوانی په‌ناخوازی ٦٠ هه‌زار كه‌س ڕاگه‌یاندبوو. له‌ ڕاپۆرتی سه‌ندوقی منداڵانی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هاتووه‌ كه‌ منداڵان و تازه‌لاوان به‌ شێوه‌یه‌كی نیگه‌راناویی له‌به‌رده‌م مه‌ترسی ده‌ستدرێژی و تووندوتیژی و سوئیستفاده‌ و چه‌وسانه‌وه‌ی قاچاخچیانی مرۆڤ دان. به‌ پێی ڕاپۆرتی سه‌ندووقی منداڵانی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌گرتووه‌كان، ته‌نها له‌ وڵاتانی ئۆروپایی له‌ مه‌ودای نێوان ساڵه‌كانی ٢٠١٥ بۆ ٢٠١٦ زیاد له‌ ١٧٠ هه‌زار منداڵ و تازه‌لاو ته‌نها و بێ كه‌س داوای په‌نابه‌رێتییان كردووه‌.

دوایین هه‌واڵه‌كان