ارسال

گیان له‌ده‌ستدان و برینداربوونی ١٩ كرێكار له‌ نیجێرییه‌


2017-07-16 | ۱۳۹۶-۰۴-۲۵

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٦ی مانگی پووشپه‌ڕ، له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌یه‌كی گازی له‌ نیجێرییه‌، لانیكه‌م ١٩ كرێكار گیانیان له‌ده‌ستدا و برینداربوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، ئاژانسی خه‌به‌ری "ئێنرژی ساڵی نه‌وت و گاز"ی نیجێرییه‌ جێگیر له‌ "ئه‌بووجا" ڕایگه‌یاند كه‌ ڕوودانی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ له‌ مه‌خزه‌نێكی گازی دامه‌زراوه‌ی نه‌وت و گازی "لینك ئۆویل ئه‌ند گه‌ی" له‌ باشووری ڕۆژهه‌ڵاتیی ئه‌م وڵاته‌ هاتووه‌ته‌‌ ئاراوه‌ كه‌ بووه‌ته‌‌ هۆی گیان له‌ده‌ستدانی ٩ كه‌س و برینداربوونی ١٠ كه‌سی دیكه‌. كاربه‌ده‌ستێكی وه‌زاره‌تی نه‌وتی نیجێرییه‌ هۆكاری ڕوودانی ئه‌م ڕووداوه‌ی له‌شاری "كالابار" نادیار ڕاگه‌یاند و وتیشی ئه‌گه‌ری زۆره‌ كه‌ ژوماره‌ی قوربانییان به‌هۆی قووڵبوونی برینه‌كانیانه‌وه‌ بچێته‌سه‌رێ. هه‌ر له‌م باره‌وه‌ پۆلیسی ئه‌م وڵاته‌ وتی ته‌قینه‌وه‌ی مه‌خزه‌نه‌ سووته‌مه‌نییه‌كانی پرتووكییاوه‌ی دامه‌زراوه‌كان‌، ژێرخانیی لاواز و هه‌روه‌ها كۆن بوونی فه‌نناوه‌ری به‌كارهێنراو ڕاگه‌یاند.

دوایین هه‌واڵه‌كان