ارسال

تێكهه‌ڵچوون له‌ ئه‌نجامی گشت پرسی نه‌یاران له‌ وێنێزۆئێلا


2017-07-16 | ۱۳۹۶-۰۴-۲۵

به‌ پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی یۆرۆنیووز، له‌ ئه‌نجامی ته‌قه‌كردنی كه‌سێكی نه‌ناسراو بۆ سه‌ر ڕیزی ده‌نگ ده‌رانی گشت پرسی نه‌یاران له‌ وێنێزۆئێلا، لانیكه‌م ٤ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
ئه‌م ڕووداوه‌ كاتێك ڕوویدا كه‌ كه‌سێكی نه‌ناسراو به‌ره‌و كۆمه‌ڵێكی زۆر له‌ ده‌نگ ده‌ران ده‌ستی كرد به‌ ته‌قه‌ كردن. ئه‌م هه‌وڵه‌ بووه‌ هۆی گیان له‌ده‌ستدانی هاوڵاتییه‌ك و برینداربوونی سێ كه‌سی دیكه‌. هاوكات چاودێرانی گشت پرسی له‌ وێنێزۆئێلا ڕایانگه‌یاند كه‌ زیاد له‌ ٧ ملیۆن كه‌س له‌م گشت پرسییه‌ ناڕه‌سمییه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن نه‌یارانه‌وه‌ ڕێكخرابوو، به‌شداریان كردبوو. زۆربه‌ی ده‌نگ ده‌ران دژایه‌تیان له‌گه‌ڵ گه‌ڵاڵه‌ی "نیكۆلاس مادۆرۆ" سه‌رۆك كۆماری وێنێزۆئێلا كه‌ خوازیاری پێكهێنانی كابینه‌ی نه‌ته‌وه‌یی نوێ بۆ نووسینه‌وه‌ی یاسای بنه‌ڕه‌تیی ئه‌م وڵاته‌یه‌ كردووه‌.

دوایین هه‌واڵه‌كان