ارسال

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی زیاتر له‌ ١٠٠ كه‌س له‌ شاری توركییه


2017-07-16 | ۱۳۹۶-۰۴-۲۵

به‌ پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی"ئاناتۆلی" توركییه‌، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ كاربه‌ده‌ستانی ئه‌م وڵاته‌ حوكمی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ١٢٧ كه‌س به‌ تۆمه‌تی به‌شداری كه‌ردنی له‌ كووده‌تا سه‌رنه‌گكرتووه‌كه‌ی تووركییه‌ له‌ مانگی جولای ٢٠١٦، ده‌ركرد.‌
ئه‌م هه‌واڵنێرییه‌ ڕایگه‌یاند، له‌ ئۆستانی "ته‌كیرداغ" ئه‌م به‌ڕیاره‌ سه‌باره‌ت به‌ ١١٥ كه‌س له‌وانه‌ چه‌ند ڕۆژنامه‌نووس و بازه‌رگان و هه‌روه‌ها چه‌ند پزیشك به‌كرده‌وه‌ ده‌رهاتووه‌. ئه‌م كه‌سانه‌ به‌وه‌ تاوانبار كراون كه‌ له‌ سامانه‌یه‌كی په‌یام گه‌یاندن كه‌ڵكیان وه‌رگرتووه‌ كه‌ به‌وته‌ی ده‌وڵه‌تی توركییه‌، له‌ لایه‌ن لایه‌نگرانی "فه‌تحۆڵڵا گۆله‌ن" به‌كار ده‌هێندرا. له‌دوای كووده‌تا سه‌رنه‌گرتووه‌كه‌ی مانگی جوولای پاره‌كه‌وه‌ هه‌تا ئێستا، ٥٠ هه‌زار كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر و ١٥٠ هه‌زار كه‌س له‌سه‌ر كار ده‌ركراون یاخود له‌ كار وه‌لانراون و یان ڕێگه‌ی چالاكییان پێنادرێت. شیاوی باسه‌ هه‌فته‌ی ڕابردوو ده‌زگای قه‌زایی توركییه‌ بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ٧٢ كه‌س له‌ خوێندكارانی زانكۆی ده‌ركردبوو. جێگای ئاماژه‌یه‌، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ به‌رواری ٥ی مانگی جوولایش، ١٠ چالاكی بواری مافی مرۆڤ له‌ ئیستانبۆل ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.

دوایین هه‌واڵه‌كان